پارێزەری سۆنیا بێتوشی، کە کچە مۆدێلێکی هەولێرە و ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەر دۆسیەی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا ڕایدەگەیەنێت" دۆسییەکە لەسەر بابەتێکی دیکەیە نەوەک ماددەی هۆشبەر".
پارێزەری ئەو کچە مۆدێلە لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دەستگیرکردنەکە دوور و نزیک پەیوەندی بە ماددەی هۆشبەرەوە نییە، وتیشی" دۆسییەکە لەسەر بابەتێکی دیکەیە کە بەهۆی سەلامەتی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوەوە ئاشکرای ناکەن".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ سەردانیم کردووە و دەڵێت" فێڵم لێکراوە بۆیە تووشی ئەو بارودۆخە بووم".
ئاماژەی بەوەشکرد" لە ئێستادا کەسی دەستگیرکراو راگیراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتییە لە چاکسازی ژنان و منداڵان و دوای لێکۆڵینەوەکان رێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر بۆئەوەی بتوانن ئازادی بکەن".