جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردەوە،
تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکان نەکراوە.
جێگرى سەرۆکى پەرلەمان، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی
حوزەیران، هێمن هەورامى لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند "تا
ئه‌م چركه ساته، به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان، كه خۆمیش ئه‌ندامی شاندێكی
دانووستانكار بووم، تا ئێستا راسته گه‌یشتووینه‌ته خاڵی هاوبه‌ش، بۆ نموونه تۆماری
بایۆمه‌تری ده‌نگده‌رانی دوا هه‌ڵبژاردنی عێراق بكرێته بنه‌ما، ئه‌مه خاڵێكی زۆر
ئه‌رێنییه له پێشكه‌وتنه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به
چه‌ند بازنه بێت، هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه".
جێگرى
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان "گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، پێناچێت له داهاتووییه‌كی
نزیكدا رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بكرێت، ده‌بێت بێ ئومێدیش نین و جێگره‌وه‌ی گفتوگۆمان
نییه".
دەشڵێت "ئه‌و كاته‌ی من ئه‌ندامی شاندی دانووستانكار بووم، رای پارتی زۆر
روون و ئاشكرا بوو، پارتی پێی وایه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم یه‌ك بازنه‌یی
باشتره له فره بازنه‌یی".