ڤیدیۆی بۆردومانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر چیای مەتین

هەرچەندە ماوەیەکە کۆتا هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەرناوچەکانی ئاڤەشین و زاب و کوڕەژاری قەزای ئامێدی لە میدیاکاندا گرنگی ئەوتۆی پێنادرێت، بەلآم تا ئێستا ئەو ئۆراسیۆنەی تورکیا کە بە " چنگی پڵنگ " ناسراوە، بەتوندترین شێوە بەردەوامە و رۆژانە هێرش و هێرشی پێچەوانە لەنێوان هەردوولادا روودەدات و رۆژانە فڕۆکەکانی تورکیا سەدان بۆمب بەسەر ئەو ناوچانەدا دەبارێنن.

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا زۆر بە سەختی چیای مەتین و چەندان شوێنی تریان بۆردومان کرد، لەم ڤیدیۆیەدا بۆردومانی تورکیا پێشان دەدرێت بۆ سەر گەلی ( سیڤا لە زنجیرە چیای مەتین ) کە تایبەتە بە ماڵپەڕی " سپی میدیا ". 

ڤیدیۆکە لە تێلگیرامی سپی میدیا لەم لینکەوە ببینە..





PM:10:21:24/06/2022