فەرمانگەی میدیا
و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردهوه، مینحەی ١٣هەزار و ٢٨٨ بەخێوکەری
وەزارەتی شەهیدان هەڵوەشێندراوەتەوە، کە مانگانە بڕی ٩٩٦ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دینار
گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
ئەمرۆ ٢٤ی حوزەیرانی
٢٠٢٢ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردهوه، مینحەی
١٣هەزار و ٢٨٨ بەخێوکەری وەزارەتی شەهیدان هەڵوەشێندراوەتەوە، کە مانگانە بڕی ٩٩٦
ملیۆن و ١٥٠ هەزار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
هەوەش هاتووە،
لیستی ناو و زانیاری ١٠ هەزار و ٨١٩ کەسی دەستنیشان کراوە، کە لە دوو جار زیاتر لە
سیستەمی بایۆمەتری وەزارەتی شەهیدان تۆمار کرابوون، بەمەش بڕى یەک ملیار و ٢٥٣ ملیۆن
و ٦٢٦ هەزار دینار گەڕێندراوەتەوە خەزێنەی گشتی.
فەرمانگەی میدیا
و زانیاری روونیكرهوه، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی و جێبەجێکردنی یاسای
چاکسازی، لە خانەنشینی هەزار و ٣٨٤ دادوەر
و پەرلەمانتار و وەزیر و بریکارى وەزیر و راوێژکار و بەڕێوەبەرى گشتى، خانەنشینی هەزار
و ١٤٠کەسیان رێکخراوەتەوە.