کەشناسی: خۆڵبارین و باران ناوچەکە دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت سبەى شەممە خۆڵبارین دەستپێبکستەوە و  بەهۆى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵەوە مەودای بینین کەمبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی راگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە، پێشبینى دەکرێت سبەى ڕۆژی شەممە لە نێوەڕۆوە خێرایى با زیاد بکات (٢٠-٣٠)کم/ک و هەندێ جار چالاک دەبێت بۆ سەرووى ٣٥کم/ک ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ کەمبونەوەى مەودای بینین (Visibility) لە هەموو ناوچەکان بە تایبەت لە ناوچەکانى هەولێر و کەرکوک و گەرمیان.

ئەوەش هاتووە، هاوکات ئاسمان لە نێوان هەورى تەواو و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەرى کەمێک هەورە تریشقە(Thunderstorm) و نمە بارانى کەم بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.



PM:11:27:24/06/2022