شەوی ڕابردوو لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج هێرشکرایە سەر یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەز بازان و، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و (١٤) تریش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی نەرویج، شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی چەکەوە هێرشکرایە سەر یانەیەکی شەوانە کە تایبەتە بە هاوڕەەگەز خوازان، کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و (١٤) هاوڵاتی تریش بریندار بوون، پۆلیسی ئەو وڵاتە کەسێکی گومان لێکراوی دەستگیرکردووە.
نەرویج وڵاتێکە دەکەوێتە باکوری ئەوروپا و ئەسکەندەنافیە، کە ماوەی چەند ساڵێکە هێرشی لەوجۆرەی بەخۆیەوە نەبینیوە.