(١٢) پارێزگای عێراق دەکەونە بەر رەشەبایەکی خۆڵاوی

کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەندێک لە شارەکان دەکەونە بەر رەشەبایەکی خۆڵاوی". 

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوهەوا ڕوو لە وڵات دەکات، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی تۆز و خۆڵ و لە موسڵەوە دەستپێدەکات و دواتر هەولێر و بەشێک لە دهۆک دەگرێتەوە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

کەشناسی عێراق لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا پێشبینی دەکات، کە هەریەک لە شارەکانی (سلێمانی، کەرکوک، تکریت، ئەنبار، بەغداد، دیالە، کەربەلا، بابل و نەجەف)، و تا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە" پێشبینی دەکرێت لە ناوچەی باکوور بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان هەورە تریشقە ببارێت".


AM:09:11:25/06/2022