ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەجێگیری مایەوە و گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.
ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٥٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزارو ٣٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨١ هەزارو ٢٥٠ دینارە.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزارو ٧٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٧٧٥ دینارە.
- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٧٦ هەزار دینارە.