کەشناسی هەرێم: خێرایی با زیاد دەکات و ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه‌

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بەگشتی ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دواینیوەرۆ خێرایی با زیاد دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و گەرمیان بە ئاستێکی کەمتر لە دهۆک و سلێمانی و هەلەبجە، هاوکات لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە و نمە بارانی کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.


لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ درووسبوونی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرماش سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر: ٣٧

سڵێمانی: ٣٥

دهۆک: ٣٥

کەرکوک: ٤٠

هەڵەبجە: ٣٧

سۆران: ٣٤

راپەرین: ٣٥

گەرمیان: ٤١


AM:11:07:25/06/2022