بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەگۆڕدرێت

بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گۆڕدرا و بەناز رەمەزان، هەر لەسەر پشكی یەكێتی لە شوێنی دانرا.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردە كردووە و پێی راگەیاندوون كە ماوەی كاركردنی وەك بەڕێوەبەری پەروەردە كۆتایی هاتووە و ماڵئاواییان لێدەكات.

بڕیار وایە لەم هەفتەیەشدا بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری ئامادەیی (رەنگین)ی كچان لە شوێنی بەكر محەمەد، وەك بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەستبەكار ببێت.




AM:11:51:25/06/2022