ڤیدیۆ.. شەبنەم بارانی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

نمایشکار و کچە مۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە، وەک دەردەکەوێت ناوبراو شووی کردووە. 

شەبنەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ناوبراو ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێکی هەولێری پێکهێناوە و دەڵێت" حەزناکەم ھاوسەرەکەم دەربکەوێت". 

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٧ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.


PM:01:54:25/06/2022