چەمچەماڵ.. جارێکی دیکە ‌هێرشی مووشەکی کرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆ (نوێکرایەوە)

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی حوزەیران بۆ جاری سێیەم هێرشی مووشەکی کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆ، لە ناحیەی قادر کەرەم.

سدیق محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم، بۆ ماڵپەڕی (سپی) راگەیاند" کاتژمێر ٣:٤٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە مووشەکێکی کاتیوشا، هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆ، بەڵام لەدەرەوەی کێڵگەکەو دەرەوەی کارکردن کەوتووەتە خوارەوە".

بەرێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم وتیشی" موشەکەکە لە دوری ٥٠٠ مەتر لە کێلگەکەوە کەوتۆتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە".

ئەمەش بۆ جاری سێیەمە هێرشی مووشەکی لەماوەی هەفتەیەکدا دەکرێتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر 
 کە غازی سروشتی لێدەر دەهێندرێت و بۆ وێستگەکانی کارەبا.



PM:03:53:25/06/2022