بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر راگیرا


بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەكانیان راگرتووە.
 
ئەحمە هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاندووە، دوای كاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەكانیان راگرتووە و دۆخەكە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و بە زووترین كات دەست بە گەشتەكان دەكەنەوە.

بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستانیش، ئەمشەو تا سبەینێ خۆڵبارین لە كوردستان بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.



PM:07:41:25/06/2022