بەرهەم ساڵح پەیامێكی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر بڵاوكردەوە

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت "هێرشەكانی سەر كێڵگەی نەوت و غازی كۆرمۆر و ناوچەكانی دیكە، بەئامانج گرتنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتن، هیچ بژاردەیەك لەبەردەمماندا نییە جگە لە وەستانەوە بەرامبەر ئەم هەوڵە تاوانكاریانە"

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "هێرشەكانی سەر كێڵگەی نەوت و غازی كۆرمۆر و ناوچەكانی دیكە، بەئامانجگرتنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات و لێدانە لە ئابوری نیشتمانی".

بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەكردووە "هیچ بژاردەیەك لەبەردەماندا نییە جگە لە وەستانەوە بەرامبەر ئەم هەوڵە تاواناكاریانە، ئەركی هەموهێزە نیشتمانییەكانە پێكەوە پشتیوانی هێزە ئەمنییەكان و چەسپاندنی مەرجەعییەتی دەوڵەت و سەروەری یاسا بكەن".



PM:08:28:25/06/2022