"یەکێتی بۆ لەدەستنەدانی پۆستی سەرۆکی کۆمار ئامادەیە بەرهەم ساڵح بگۆڕێت"


یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەیە بەرهەم ساڵح، كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق بگۆڕێت، بەو مەرجەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لێبكەن.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (سپی) راگەیاند، ئێستا لەلایەن یەكێتییەوە نەرمییەك بۆ گۆڕینی كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق كە بەرهەم ساڵحە هەیە، بەڵام بۆ بڕیاردانی كۆتایی ماوەتەوە سەر سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئاخۆ داوای گۆڕینی بەرهەم ساڵح دەكەن یان نا.

ئەو سەرچاوەیە وتی "ئەگەر لایەنەكانی چوارچێوە زۆر پێداگیر بن ئێمە ئامادەین بەرهەم ساڵح بگۆڕین، چونكە ئەگەر ئەگەر كاندید نەگۆڕین كەواتە ئێمە هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتین".

سەرچاوەیە روونیكردەوە، ئەمجارە چوارچێوەی هەماهەنگی تا دەنگی پێویست مسۆگەر نەكات ناچنە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.



PM:09:40:25/06/2022