سلێمانی .. رەشەباكەی ئەمشەو زیانی بە كارەبا گەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت "ئەو رەشەبا و هەورە بروسكەیەی كوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی گرتەوە لە ناو شار لە 45 فیدەر و11 هێڵی 33 كەیڤی لەكاركەوتوە، تیمەكانیان سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتانەن كە دروستبون.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە "ئەو رەشەبا و هەورە بروسكەیەی كوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی گرتەوە لە ناو شار لە 45 فیدەر و11 هێڵی 33 كەیڤی و لە دەرەوەی شاریش 50 فیدەر و 5 هێڵی 33 كەیڤی لەكاركەوتون".

كارەبای سلێمانی رونیكردۆتەوە "خۆشبەختانە بەشێك لەو كێشانەی دروستبون چارەسەركراون، لەئێستادا تیمەكانمان سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەوانەن كە ماون".



PM:10:47:25/06/2022