ئەدهەم بارزانی: هێرشەکان جێگاى قبوڵکردن نین

ئەدهەم بارزانی، سەركردەی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت" هەر بابەتێك پێشێلكردنی سەروەریی خاكی هەرێم بێت، دەبێت ئەم میللەتە ناڕازییە قبوڵی نەكات". 

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی لەبارەی هێرشەکانی سەر كێڵگەی كۆرمۆر پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت" ئەوەی ئێستا لە سەر سنورەکانی ھەرێم لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ڕوودەدات، دەربارەی نەفت و گاز کە چەندین ساڵە خێرێکی بەرچاو و گەورە بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان نەبووە و ھەمومان باش دەزانین کە چەند لایەنێک لە بەرژەوەندی خۆیاندا سودیان لێوەرگرتوە". 

جەختیشیکردەوە، ھەر بابەتێک کە ببێتە ھۆکاری پێشێل کردنی سەروەری خاکی کوردستان و ئامانجە بەرزەکانی جەماوەری خێر لە خۆنەدیوی کوردستان، پێویستە لە سەر ھەموومان جێگای قەبول کردن نەبێت بۆ ئەم میللەتە ناڕازییەی، کە زیاتر لە حەفتا لە سەدی دەنگی بەم دەستەڵاتە نەداوە بێ ئەوەی پشتگیری لە لایەنێکی دەستەڵات بکەین.


AM:08:33:26/06/2022