بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگای سەرەکی نێوان كه‌لار- كفری ئه‌فسه‌رێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێم گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار - کفری و نزیک ناحییەی سەرقەڵا، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری توێتا لاندگرۆز وەرگەڕاو سەرنشینێک کە پلەی عەمیدە لە بەشی حەرەکاتی وەزارەتی پێشمەرگە بەناوی (ئاری محمد توفیق) لەدایکبووی (١٩٧٠) دانیشتووی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا".
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.