بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، هاوڵاتیهك
بههۆی تهقینی تایهی شۆفڵەکەی كۆتایی به ژیانی هات و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی
و توێکاری جەستەیی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە، بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی ڕاپەڕین لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "هاوڵاتیەک بەناوی (م .
هـ . س ) ڕەگەزی نێر، لەدایکبوی ساڵی ١٩٥٣، پیشەی کاسب، دانیشتوی گوندی بەستەستێن
سەر بە ناحیەی سەنگەسەر - قەزای پشدەر (قەڵادزێ) كۆتایی بهژیانی هات".
لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دوای ڕووداوەکە
دەستبەجێ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، ئەو هاوڵاتیە لە
ئەنجامی كاركردن لە شۆفڵ یەکێک لە تایەکانی شۆفڵەکەی پێدا تەقیوە و بەوهۆیەوە بە سەختی
برینداربوە دواتر لەبەر سەختی برینەکەی گیانی
لەدەستداوە.
لهراگهیهندراوهكهی پۆلیسی راپهڕیندا باسی
ئەوەشکراوە، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و توێکاری جەستەیی تەرمەکەی ڕادەستی
کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە ڕێکخراوە.