"پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی شەش ئامادەیە"


پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگە ئامادەیە و پێویستە كۆی مووچەخۆران پێش جەژن مووچە وەربگرن.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان رایگەیاند "پارەی پێویست بۆ موچەی مانگێك (٦٢٠ ملیۆن دۆلارە)، هاوپەیمانان ( ٢٢ ملیۆن دۆلار) دابین دەكەن و راستەوخۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت، پارەی پێویست بۆ موچە كە حكومەتی هەرێم دابینی دەكات (٥٩٨ ملیۆن دۆلارە)".

ناوبراو دەڵێت "داهاتی نەوت بۆ موچە بەكاردێت (٥٠٠ ملیۆن دۆلارە) بەردەستە، داهاتی ناوخۆ نزیكەی (٢١٨ ملیۆن دۆلارە)، بۆ موچە (٩٨ ملیۆن دۆلارە) دەبێت (٤٢ ملیۆن دۆلار) داهاتی سلێمانی بێت، (٥٦ ملیۆن دۆلار) داهاتی هەولێر، ئێستا بۆ موچەی مانگی ٦ی ٢٠٢٢ داهاتی پێویست لەبەردەستەو پێویستە دابەشكردنی موچە دەست پێبكات!".

بەپێی پێشبینییە فەلەكییەكان رۆژی ٩ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.



PM:08:34:26/06/2022