سلێمانی.. چالاكوانێكی ناڕازی بەر چەقۆ دەدرێت


لە شاری سلێمانی بە چەقۆ و كەتەر هێڕشكرایە سەر حەمەی مانگر، چالاكوانێك و بریندار كرا.

شەماڵ كابان، هاوڕێی حەمەی مانگر لە فەیسبووكی خۆی نوسیویەتی "لە‌لایە‌ن‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتاوە كە بە مۆنیكا ناسراوە سێ كە‌س  بە‌ چەقۆو و كە‌تە‌ر هێرشیانكردۆتە سەر حە‌مە‌ی مانگر كە چالاكوانێكی شاری سلێمانییە و بریندار كراوە".

حەمەی مانگر یەكێكە لە چالاكوانە ناڕازییەكان و ئەو كەسانەی بەر چەقۆیان داوە تا ئێستا نەناسراون.



PM:11:26:26/06/2022