سبەینێ خۆڵبارین دەست پێدەكاتەوە


بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسێك، لە سبەینێوە تۆز و خۆڵبارین سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە.

سادق ئەلعەتییەك كەشناسی پێشكەوتووی عێراقی پێشبینییەكی كەشناسی بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاندووە "سبەینێ لەكاتەكانی نیوەڕۆوە تۆز و خۆڵ لە سەرانسەری عێراقدا دەست پێدەكاتەوە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو لە چاو پلەكانی ئێستە دادەبەزن".

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا عێراق و هەرێم خۆڵبارینێكی زۆر و بارانبارینێكی كەمی بەخۆوە بینیوە.



PM:11:52:26/06/2022