نرخی دراوەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی ڕێژەیەک ڕووی لە دابەزین کرد.

 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزارو ٥٥٠ دینار بوو.

 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزارو ٦٠٠ دینارە.

 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨١ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزارو ٧٢٥ دینارە.

 

 - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٠٢٥ دینارە.

 

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٧٥ هەزار دینارە.



AM:10:52:27/06/2022