وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تاقكردنه‌وه گشتییه‌كانی
پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی ده‌ستپێكرد، كه زیاتر له ١٠٧ هه‌زار قوتابی مافی به‌شداركرنیان
هه‌یه.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی حوزەیران د. ئالان
حه‌مه سه‌عید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی
کوردستان ڕایگەیان " ١٠٧هه‌زار و ١٣٠ قوتابی مافی به‌شداریكردنی تاقیكردنه‌وه
گشتییه‌كانی پۆلی ١٢ یان هه‌یه، كه به‌سه‌ر ٢ هه‌زار ١٧٥ هۆڵی تاقیكردنه‌وه
دابه‌ش بوون".
ناوبراو باسی ئەوەشیکرد، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان
هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با، گواستنه‌وه و
گه‌یاندن، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، پێشمه‌رگه و په‌روه‌رده هه‌یه، له هه‌مه‌نكاتدا
هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش هه‌یه، وتیشی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با رێككه‌وتووین و ژماره‌ی فیده‌ر و میحاوله‌ی
كاره‌بای سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان دراونه‌ته وه‌زاره‌تی كاره‌با و ئه‌وان
هاوكار ده‌بن و كاره‌بایان بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه دابین ده‌كرێت".
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێریش
لەوبارەیەوە رایگه‌یاند، له‌و سنووری پارێزگای هه‌ولێر جگه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی
سۆران ٦٦١هۆڵی تاقیكردنه‌وه ئاماده‌كراوه، كه ٣٥ هه‌زار و ٦٣٢ قوتابی له هه‌رسێ
به‌شی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی به‌شداری له ئه‌زموونه‌كاندا ده‌كه‌ن.