سێیەمین چەکی پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ سایلۆی سەیدسادق بڵآویکردەوە  بەشی سێیەمی چەکی پارەی جوتیارانی دەشتی شارەزوور دابەش دەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕاگەیاندراوێکدا سایلۆی سەیدسادق ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٢ بەرهەمی گەنمی خۆیان ڕادەستی سایلۆکەیان کردووە، ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٩ی ٦ی ٢٠٢٢ سەردانی سایلۆی سەیدسادق بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان.

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، ئەمە سێیەم بەشی چەکی جوتیارانی دەشتی شارەزوورە و ئەوانەی ڕۆژی چوارشەممە سەردانی سایلۆ دەکەن دەبێت ژمارەی کارتەکەیان لە نێوان (١٦٤ بۆ ٣٨٨) بێت و دابەش دەکرێت”.



PM:12:25:27/06/2022