ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی حوزەیران لە قەزاى
شێخان دوو برای کرێکار لە کاتی کارکردنیاندا گیانیان لەدەستدا .
بەیانی ئەمڕۆ دووشهممە ٢٧ـى حوزهیرانی
٢٠٢٢، دوو برا بە ناوەکانی " لوقمان ساڵح سلێمان، تەمەن ٥٥ ساڵ و عەلی ساڵح
سلێمان، تەمەن ٤٠ ساڵ"، بە شۆفڵ و گەڵابە،
لە کۆمەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک کاریان دەکرد، بههۆی
ئهوهی خۆڵەکە بەسەریاندا رما، هەردووكیان گیان لەدەستدا.