لەبارەى دابەشکردنى مووچە پێش جەژن روونکردنەوە دەدرێت

وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچە پێش جەژنی قوربان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچە دیارى دەکات". 

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" وەزارەتی دارایی پەیوەستە بە بابەتی دابەشکردنی مووچە".

ئەوەشی خستەڕوو، وەک پێشتر رامانگەیاندبوو لە داهاتی بەردەست ئەولەویەت بۆ مووچەیە، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیار بکات. 

لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر جووتیار عادل باسی لەوەکرد، وەک حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێک دەدەین ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاووڵاتییان و کۆمپانیاکان بڕەخسێنین، ئێستا هەموو کۆمپانیاکان کاری خۆیان دەکەن. 

ئەمڕۆ کۆتایی به دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم هات، بڕیارە پێش جەژنی قوربان دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەستپێبکاتەوە. 


PM:01:44:27/06/2022