كۆمپانیایەكی دیکەی ئەمریکی كشانه‌وه‌ى خۆی لە هەرێم ڕاگه‌یاند

کۆمپانیایەکی دیکەی بواری نەوتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کشایەوە و پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق  راگەیاند.

کۆمپانیای (شلمجیر)ی كه‌ كۆمپانیایه‌كى نێودەوڵەتی ئه‌مریكیه‌ ڕوونکردنەوەیەکی ئاراستەی وەزیری نەوتی عێراق کردوە و دەڵێت" ھیچ وەبەرھێنانێکمان لە کەرتی نەوت‌ و وزەی ھەرێم نییە و ئامادەی چارەسەری ئەو گرێبەستانەین کە لەگەڵ ھەرێم کردومانە و جه‌خت له‌ پابه‌ندبوون به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی دەکەینەوە". 

ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە كۆمپانیای (بەیكەر هیوز)ی ئەمریكی كە لە بواری خزمەتگوزاری نەوتی هەرێمدا كاری دەكرد، پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە ڕاگەیاند و لە هەرێمی کوردستان کشایەوە.


PM:02:15:27/06/2022