لە چەمچەماڵ (٢١) تووشبووی کۆلێرا دەستنیشانکران

تەندروستی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت" لە کۆی (٤٢) حاڵەتی سکچوون‌ و ڕشانەوە (٢١) حاڵەتیان تووشی نەخۆشی کۆلێرا بوون". 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای کۆکردنەوەی هەموو ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان وەرگیرابوون، لە ئەو کەسانەی تووشی سکچوون و رشانەوەبوون و ئەنجامدانی شیکاری بەکترۆلۆجی بۆ سەرجەمیان دەرکەوت، لە کۆی (٤٢) کەس (٢١) کەسیان تووشی نەخۆشی کۆلێرا بوون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمێک لە مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، بە مەبەستی پشکنین بۆ ئەو ئاوەی لە مزگەوتەکان بەکاردەهێنرێت، سەردانی مزگەوتەکانی قەزای چەمچەماڵیان کرد و دەرکەوتووە هیچ شیاو نین بۆ خواردنەوە بەهۆی نەبوونی کلۆر تێیاندا، کە رێژەی سفرە. 


PM:03:42:27/06/2022