ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ دوو کەس لە کاتی مەلەکردن خنکان، کە پیشەیان شوانی مەڕوماڵاتە.
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ رایگەیاند" کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە نزیک گوندی سیرمۆی سنووری قەزای زاخۆ دوو کەس بەناوەکانی (س، ع، ح) و (ا، ا، ح) کە پیشەیان شوانی مەڕوماڵاتە لە کاتی مەلەکردندیاندا لە ئاوێکدا خنکان".
ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی ئەو دوو کەسە لە ئاوەکە دەرهێندراون و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراون و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.