راگری كۆلێجی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین گیانی لەدەستدا


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایدەگەیەنێت، د.كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلێجی یاسای زانكۆی سەحەڵادین دوای تەقەلێكردنی لەلایەن خوێندكارێكی زانكۆوە گیانی لەدەستداوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەداخەوە دوای تەقەكردن لێی لەلایەن خوێندكارێكەوە، د.كاوان ئیسماعیل پێنج فیشەكی بەر كەوتبوو تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "ئەو خوێندكارە پیێشینەیەكی یاسایی هەیە و پیشتریش دەستگیر كراوە، تاوانبار دیارە و پیویستە خۆی رادەست بكات، دڵنیاییش دەدەین كە ناتوانێت لە یاسا دەربازی بێت".

پارێزگاری هەولێر وتیشی "ئەو خوێندكارە لە زانكۆی سۆران بووە و پیشینەی یاسایی هەبووە، هەڕەشەی لە كۆمەڵێك مامۆستای دیكەش كردووە".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خوێندكارێك چووە كۆلێجی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین و دواتر د.كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلێجەكەی برینداركرد و پاشان پاسەوانێكی دیكەشی بریندار كرد، دواتر چووە سەر ماڵی مامۆستایەكی دیكەی و هاوسەری مامۆستاكەشی بە ناوی ئیدریس عیزەت كوشت.





AM:11:23:28/06/2022