وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێم لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێر رایدەگەیەنێت" سوورین لەسەر بنبڕكردنی چهكی بێ مۆڵەت و تاوانباران و خراپکارانیش لە هەر پلە و ئاستێکدا بن، دەستگیر دەکرێن".
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە" سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان دەکەین کە لە چوارچێوەی کاری خۆیان و لە ماوەیەکی کەم، توانیان بکوژی رووداوی کوشتنی دكتۆر (كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان) دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم جۆرە ڕوداوانەیە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سوربونی خۆی نیشانداوە لە سەر گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕوبەڕوبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.