چەند رێنماییەك سەبارەت بە قوربانیكردنی جەژنی قوربان بڵاوكرایەوە


یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان چەند رێنماییەكی سەبارەت بە قوربانیكردن لە رۆژانی جەژنی قورباندا بڵاوكردەوە.

یەكێتی زانایان لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، بۆ قوربانیكردن ئەسڵ وایە ئاژەڵی نەخۆش بۆ قوربانی ناشێت، چجای نەخۆشییەكەی پێیەوە دیار بێت، یان بەهۆی پشكنینەوە دەربكەوێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ئاژەڵە ساغ و سەلامەت بێت، پێویستە پابەند بێت بە رێنمایی و رێكارە تەندروستییەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم.



PM:10:15:29/06/2022