وێنە.. دکتۆرێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ د.سۆران محەمەد تۆفیق، پزیشكی هەناوی لە نەخۆشخانەی شۆڕشی شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دکتۆر سۆران محەمەد تۆفیق ناسراو بە سۆرانی حەمەی بەھاو بەهۆی نەخۆشی جەڵدەی دڵ لە نەخۆشخانەی شۆڕشی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. 
سۆران محەمەد تۆفیق ناسراو بە (سۆرانی حەمەی بەھاو) لە ساڵی (١٩٦٥) لە دایکبووە، پزیشکی ھەناوی بوو لە نەخۆشخانەی شۆرشی سلێمانی، کوڕی حاجی محمدی خەیات و برای ئاوێستا و ھاوسەری دالیا جەزایە، باوکی سێ منداڵە. 


PM:11:33:30/06/2022