د.باخان زانیاری نوێ لەسەر هێرشكردنە سەر ماڵەكەی ئاشكرا دەكات


د.باخان ئازاد، ئەو پزیشكەی شەوی چوارشەممە لەشاری سلێمانی بە نارنجۆك هێرشكرایە سەر ماڵەكەی دەڵێت "تەقەكەرەكە مێردەكەی بووە و لەسەر پرسی سیاسی بووە".

د.باخان ئازاد بە میدیاكانی راگەیاندووە "ئەو تەقەیەی لە ماڵەكەم كرتوە لەسەر بیروڕای سیاسی بووە، نەك مەسەلەی كۆمەڵایەتی، هەرچەندە هاوسەرمە، بەڵام لەسەر ئەو چالاكیانەی سەبارەت بەهەڵدانەوەی گەندەڵی ژمارەیەك پزیشك ئەو كارەی كردوە، چونكە پێشتر لەڕێگەی تەلەفۆنەوە ئاگاداری كردومەتەوە كە دەست لەو كارانە هەڵبگرم".

شەوی چوارشەممەی رابردوو لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی بە نارنجۆك هێرشكرایە سەر ماڵێك، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.



AM:09:32:01/07/2022