وێنە.. لە کەرکوک کەسێک ٦٣ ملیۆن دیناری لە خزمی خۆی دزیوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ١ی تەموزی ٢٠٢٢ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕی ٦٣ ملیۆن دیناری لە خزمێکی دزیوە.

 

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی کەرکووکدا ئەوەش هاتووە، بنکەی پۆلیسی قەرە هەنجیر تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە کە بڕی ٦٣ ملیۆن دیناری لە خزمێکی دزیوە، هەروەها دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، پارە دزراوەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تۆمەتبار لێدوانی سەرەتایی لێوەرگیراوە و لەلایەن دادوەری لێکۆڵەرەوە بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە سزادانی عێراقی رەوانەی دادگای تایبەتمەند کراوە.



AM:12:25:02/07/2022