درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی ئێران روویدا، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی فەرمی حكومەتی ئێران، شەوی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی (٦.١) پلەی ڕێختەر لە سنووری نێوان پارێزگای هورموزگان و کەنداوی فارسی وڵاتی ئێران ڕوویدا،
بوومەلەرزەیەکە بە قووڵای (١٠) کیلۆمەتری ژێر زەوی ڕووی داوە، کە بەوهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و (٤٩) کەسی دیکەش بریندار بوون.