بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە تەرمی سێ كۆچبهری كورد له توركیاوه بگەڕێندرێنهوه ههرێمی كوردستان و رادهستی كهسوكارهكانیان بكرێنهوه، کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیانەوە لە دەریای ئیجە خنکان.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٤:٠٠)ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی سێ کۆچبەری کورد لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و دواتر تەرمەکەیان دەبرێنەوە بۆ سلێمانی و دەوروبەری لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن".
ئەوەشی خستەڕوو، دوان لە تەرمەکان منداڵن کە تەمەنیان چوار ساڵ و حەوت ساڵە و دایکیشیان تەمەنی (٢٢) ساڵەوە خەڵکی ناحیەی گاپیلۆنی سەر بە قەزای شارباژێڕن.