لەبارەی گردبوونەوەوە ڕەوتی سەدر بڕیارێکی دەرکرد

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیبراهیم جابری رایگەیاند" ڕەوتی سەدر بڕیاری داوە کە گردبوونەوەی لایەنگرەکانی دوابخات بۆ کاتێکی نەزاندراو.

ئەمڕۆ شەممە ٢ی تەمووز، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیبراهیم جابری، سەرکردە لە ڕەوتی سەدری بڵاویکردەوە، " گردبوونەوەی لایەنگرانی سەدر بۆ پشتیوانی لە هەڵوێستەکانی کە بڕیاربوو لە چەند پارێزگایەک بەڕێوەبچێت دوادەخرێت بۆ کاتێکی نادیار."  

هۆکاری دواخستنی گردبوونەوەکە رانەگەیاندراوە، ئەوە لە کاتێکدا کە ماوەی مانگێکە موقتەدا سەدر سەرجەم پەرلەمانتارانی لە پرۆسەی سیاسی و پەرلەمان کشاندەوە.

 



PM:07:34:02/07/2022