نوسەر و شاعیر (نەوزاد رەفعەت) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تەموزی ٢٠٢٢ نەوزاد رەفعەت شاعیر و مامۆستای دیاری شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. 

نالی نەوزاد رەفعەت کوڕی شاعیرە کۆچکردووەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو باری تەندروستی باوکم زۆر ناجێگیربوو و بەپەلە بۆ نەخۆشخانەمان گواستەوە". 
 
وتیشی" بە بەردەوامی لە ژێر چاودێری چڕدا بوو تاوەکو ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد".
 
نەوزاد رەفعەت عەبدوڵڵا لە ساڵی (١٩٥١) لە شاری هەولێر لەدایکبووە، ساڵی (١٩٧٠) لە بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغداد وەرگیراوە، ناوبراو بە یەکێک لە شاعیرە دیارەکانی سەردەمەکەی خۆی دەناسێنرێت،( کە هاوشانی شێرکۆ بێکەس، عەبدوڵڵا پەشێو، جەلالی میرزا کەریم، لەتیف ‌هەڵمەت، فەرهاد شاکەلی، ئەنوەر قادر جاف، جەلال بەرزنجی) و چەندین شاعیری دیکە شیعریان نووسیووە. 


PM:01:03:04/07/2022