لە نوری مالیکییەوە پەیامێک بۆ رەوتی سەدر

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ ی تەمووز نوری مالیکی لە ڕاگەیاندراوێکدا بۆ سەدر باسی لەوەکرد،  لەسەر حکومەتى داهاتوو پێویستە خزمەتگوزار بێت بۆ هەموو عێراقییەکان و کەس پەراوێز نەخرێت.

 

نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لە پەیامێکدا بۆ ڕەوتی سەدر جەختی کردەو لە پەراوێزنەخستنى هیچ لایەنێک کە بەشدارى هەڵبژاردنى کردبێت و دواتر لە پڕۆسەى سیاسی کشابێتەوە.

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکەن..

دەشڵێت " لەسەر حکومەتى داهاتوو پێویستە خزمەتگوزار بێت بۆ هەموو عێراقییەکان و کەس پەراوێز نەخرێت کە بەشداربێت لە پڕۆسەى سیاسی یان بەشدارى هەڵبژاردنى کردبێت و مابێتەوە یاخود دواتر کشابێتەوە".

 



PM:03:11:04/07/2022