یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە دوو گرێبەستی نوێی راگەیاند، کە هەردوو گرێبەستەکە بە بێ بەرامبەر بووە.
یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی خۆیەوە گواستنەوەی کیسی لە یانەی ئەیسی میلان تا ساڵی 2026 راگەیاند، کە ئەم یاریزانە لە یانە ئیتالیەکە گرێبەستی کۆتا هاتبوو، بێبەرامبەر درێسی کەتەلۆنیەکانی پۆشی.
یانەکە بڕیاریدا نرخی هەڵوەشانەوەی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ بێت.
کیسی لە هێڵی ناوەند یاری دەکات.
لە لایەکی ترەوە بەرشەلۆنە گواستنەوەی بەرگریکار کریستنسنی دانیمارکی بۆ ریزەکانی راگەیاند، ئەمەش هەر بە بێ بەرامبەر بوو تا ساڵی 2026.
یانەکە بڕی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆی وەک بڕگەیەک لە هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانەش داناوەو بە بێ بەرامبەر گواستیەوەو تەنها مووچەیەکی بۆ دابین دەکات.