سلێمانی.. بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەشدەکرێت

پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد، لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بڕێک بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی دابینکراوە بریاریشە ئەمڕۆ دابەشبکرێت.

 هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند "شەوی رابردوو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڕی ١٠ تەنکەر بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی دابینکراوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دووشەممە دەست بە دابەشکردنی بکرێت".

وتیشی " بەنزینی ٦٩٠ دیناری بەسەر هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکدا دابەشدەکرێت، بەڵام لە پرۆسەکەدا ئەولەوییەت دراوەتە هێڵەکانی گشتی وەک پاس و تەکسییەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دابینکردنی بەنزینی ٦٩٠ لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ پارێزگای سلێمانی بەردەوامبێت، ئەوە بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دەبێت و نرخەکەی دادەبەزێنێت.

 



PM:07:08:05/07/2022