سلێمانی.. لە ماڵێكدا دەستبەسەر چەندین چەكدا گیرا


لە سلێمانی رووداوێكی تەقەكردن روویدا و پۆلیسیش دەستبەسەرداگرتنی چەندین پارچە چەكێكی لەماڵێكدا راگەیاند.  

پۆلیسیی سلێمانی ئەمڕۆ ٤-٧-٢٠٢٢ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە لەدوای ئەوەی ڕووداوێكی تەقەكردن لەسنوری بنكەی پۆلیسی كوردسات ڕوویداو هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دادوەر فەرمانیدا بەپشكنینی ماڵێك لەسنورەكە، سەرئەنجام تونرا لەناو ماڵێكدا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچە چەكێكدا.

پۆیلیسی سلێمانی باسی چەكەكانی كردووە (یەك كڵاشینكۆف، دوو تاپڕ، یەك ڕومانە، 360 فیشەكی كڵاشینكۆف، 30 فیشەكی دەمانچە، 24 فیشەكی تاپڕ،   21 مەخزەنی كڵاشینكۆف، یەك مەخزەنی حەفتاوپێنجی، دوو شانەی دەمانچە ، یەك تاقم مەخزەن، یەك قەمە).



PM:09:57:05/07/2022