وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "هەندێ رێكاری ئیدارییان لە سلێمانی گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی داهاتی پارێزگاكە زیاد بكات"، هەروەها دەڵێت " داهاتی نەوت بۆ مووچە گەیشتووەتە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و بە گشتیش داهات زیادیكردووە".
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی كەی ئێن ئێن_ی میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند "داهاتی نەوت بۆ مووچە گەیشتووەتە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، بەشێوەیەكی گشتیش داهاتی هەرێم زیادی كردووە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "داهاتی نانەوتی گەیشتووەتە ٢٨٧ ملیار دینار"، دەشڵێت: "هەندێ رێكاری ئیداریمان لە سلێمانی گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی داهاتی پارێزگاكە زیاد بكەین".