بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هاوڵاتییەکی تەمەن (٤٩) ساڵ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا. 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ ٦ی تەموزی ٢٠٢٢ تەرمی كەسێك گەیەنرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ، كە پیاوێكی تەمەن (٤٩) ساڵانە و بەهۆی رووداوی ماتۆڕسكیلەوە گیانی لەدەستداوە".  
ئەوەشی خستەڕوو، دوای رێكارەكان تەرمەكەی لەلایەن تیمی فریاكەوتنی خێرا (١٢٢)ی بەڕێوەبەرایەتیمان رەوانەی پزیشكی دادی شاری سلێمانی كرا. 


PM:12:10:06/07/2022