دوای جەژن بەشێكی تری پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" دوای پشووەکانی جەژنی قوربان بەشێكی تری پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت". 

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" وجبەیەکی تری پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران خراوەتەسەر ئەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی، دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت به‌سه‌ر جوتیاره‌كاندا". 
 
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاماژەی بەوەشكرد: بڕی ٣٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە تەرخانكراوە، ٢٢ ملیار دیناریش بۆ هەولێر و ١٤ ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی دهۆك دابینكراوە.

جەختیشیکردەوە، لە دوای پشووەکانی جەژنی قوربان ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو دەکرێت و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت بەسەرجوتیاران بە پێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان.


PM:02:00:06/07/2022