بەرنامەی سەردانی راگیراوانی ژنان و منداڵان راگەیەنرا


بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژانی دوەم و سێیەم و چوارەم رۆژی جەژنی قوربان رێگە بە سەردانی كەسوكاری راگیراوان دەدرێت سەردانیان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی رایگەیاندووە، "یەكەم ڕۆژی جەژن تایبەت دەبێت بەبەڕێوەچوونی مەراسیمی جەژن و جەژنە پیرۆزە لەناو سزادراوان خۆیاندا لەگەڵ پەیوەندی تەلەفۆنی سزادراوان بەكەس و كار و دوور ووڵاتانیان  بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و لەم ڕۆژەدا هیچ جۆرە سەردانییەك بەگشتی و بەتایبەتی بۆ هیچ كەسێك ناكرێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "دووەم ڕۆژی جەژن ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ( 10/7/2022 ) سەردانیكردن تەنها بۆ لای سزادراوانی ژنان دەبێت، سێهەم ڕۆژی جەژن ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی ( 11/7/2022 ) سەردانیكردن تەنها بۆ لای منداڵانی دانراوو ڕاگیراو دەبێت".

راگەیەنراوەكە دەڵێت "كاتی سەردانیكردن لەكاتژمێر ( 9:00 ) بەیانی تا ( 12:30 ) نیوەڕۆ دەبێت، سەردانیكردن تەنها بۆ كەسانی پلەیەك و نزیك لە سزادراوان و دانراوان و ڕاگیراوان دەبێت ( دایك - باوك - خوشك - برا - كوڕ - كچ - مام - خاڵ - پوور  - برازا -  خوشكەزا - داپیرە - باپیرە ) . بەدەر لەم كەسانە سەردانیكردن بۆ هیچ كەسێكی تر ناكرێت".



PM:01:32:07/07/2022