کەشناسی عێراق
رایگەیاند، پێشبنی دەکرێت لە سبەینێەوە خوڵبارینێکی سوک لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق
و هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویان کردەوە "سبەی
هەینی لە پارێزگاكانی هەرێم و باشووری عێراق تۆز و خۆڵێكی سووك دەبێت و پلەكانی
گەرماش وەكو ئەمڕۆ دەبن ".
دەستەکە باسی
ئەوەشیکردووە، رۆژانی شەممە و یەکشەمەش كە دەكاتە یەكەم و دووەم رۆژی جەژن
كەشوهەوا بەهەمانشێوە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی باشوور و
ناوەڕاست خۆڵبارین دەبێت و تۆز و خۆڵەكە چڕتردەبێتەوە ".