"پێنج زیندانیکراوی بادینان بە مەرج ئازاد دەکرێن"

تیمی كوردستانی عیراقی CPT رایدەگەیەنێت" دوای جەژنی قوربان بە مەرج زیندانیانی بادینان ئازاد دەکرێن". 

ئەمڕۆ پێنجشەممە تیمی كوردستانی عیراقی CPT بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار بۆ كۆڤان تاریق، یوسف شەریف، مەحمود ناجی و ئەمجەد یوسف، ھاوشان لەگەڵ پارێزەرانی دۆسیەی بادیناندا سەردانی سەرۆكی داواكاری گشتی ھەرێمی كرد و لە دوای دوو كاتژمێر لە گفتوگۆكردن، سەرۆكی داواكاری گشتی راڤەی ئەرێنی خۆی لەسەر دۆسیەكە پێشكەشكرد و لاری نەبوونی خۆی لەسەر ئازادكردنی ھەر پێنج زیندانیەكە دەربڕی.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمەكەمان یاوەری پارێزەرانی دۆسیەكەی كرد بۆ زیندانی چاكسازی گەورانی ھەولێر بە مەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی ئازادكردنی زیندانیان، بەڵام بە ھۆكاری تەواوبوونی كاتی دەوام، راییكردنی كارەكان كەوتنە دوای جەژنی قوربانەوە.


PM:07:15:07/07/2022